تەندروستی عێراق توشبوونی ٢٢٠٠ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند
  2020-06-24       321       

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەماوەی ٢٤  کاتژمێری رابردودا دو هەزار و ٢٠٠ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون، هەر لەو ماوەیەشدا ٧٩ توشبوی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ ١١ هه‌زار و ٤٤٥ گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی ٢ هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ٧٩ كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات ١٠٦١ حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ ٦٤ هه‌زار و ٧٠٢ حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش ١٣٣٠ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٦ هه‌زار و ٨١٤ كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ١٨ هه‌زار و ٥٥٨ كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٨١ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×