وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕی ٢ ملیار دیناری بۆ ئاوارە یەزیدییەکان تەرخان کرد
  2020-06-24       373       

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، بڕى ٢ ملیار دینارى بۆ ئەو ئاوارە یەزیدییانە تەرخانکردووە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانى خۆیان.
 
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی ٢ ملیار دیناری بۆ ئاوارە یەزیدییەکان تەرخانکردووە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و راشیگەیاندووە کە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری ئەم هەنگاوە گیراوەتەبەر.

هاوکات لەبەیاننامەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە لێژنەیەکی تایبەت بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە پێکهێنراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×