ئەحمەد حاجی ڕەشید پێشنیازێكی بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی حكومەت دەكات
  2020-06-25       2697       
پەڕلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت ئێستا كاتێكی زێڕینە بۆ بچووكردنەوەی حكومەت و جێبەجێكردنی لامەركەزی لە هەرێمی كوردستاندا.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی عیراق پێشنیازێكی بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی حكومەت دەكات و دەڵێت: “کاتێکی زێڕینە بۆ بچوکردنەوەی پەیکەری حکومەتی هەرێم وپیادەی کردنی سیستەمی ناناوەندی ئیداری ومالی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا”.

ئەو پەڕلەمانتارە بەباشی دەزانێت کارەکانی حکومەت لە ڕێگەی چەند وەزارەتێکی کەمەوە سەرپەرشتی بكرێت کە بتوانێت ئەو هەموو یەکە ژمێریارییەكان نەهێڵێت و گەندەڵی سنوردار بکات و داهاتە گشتیەکان بە پێی پارێزگاکان دابەش بکات و پارێزگاکانیش داهاتە ناوخۆییەکانیان بەکار بهێننەوە بۆ خزمەتی پارێزگا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×