هه‌شت توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
  2020-06-25       555       

تادێت ڕێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە هەڵكشان دەكات و ئەمڕۆ پێنج شەممە، هه‌شت توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی،  راگه‌یاند: ته‌نها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا هه‌شت تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هەروەها ووتیشی: ئەو هه‌شت توشبووەی كۆرۆنا كە گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لەناو نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوەو دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی دوروبەریەتی.

جێگەی باسە لە ئێستەدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان زیاتر ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرنەبەرو خۆیان لە تووشبون بە ڤایرۆسەكە دەپارێزن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×