لە کاتژمێر دوی شەوه‌وه‌ تا ئێستا 10 کەس لە سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە
  2020-06-25       1062       
سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''لە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو تا ئێستا (10)دە کەس لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە''

ئاوێنه‌: عەبدوڵڵا شێخ ئەحمەد، سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگه‌یاند ''رۆژانی داهاتوو ئامارەکانی گیان لەدەستان بە کۆرۆنا بەرزتر دەبنەوە گەر خۆتان نەپارێزن، ته‌نها لە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو تا ئێستا (10)دە کەس لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانان لە دەستداوە''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست تکایا پابەندنی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن چونکە ئامارەکای گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا ئاماژەیەکی مەترسیدارمان پێدەڵێن بۆ رۆژانی داهاتوو، لە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو تا ئێستا (10) دە کەس گیانیان لەدەستداو کە خەڵکی سلێمانی و سەیدسادق و پێنجوێن و سەنگاو و عەربەتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×