مەزڵوم كۆبانێ گفتوگۆیەکی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا ده‌كات
  2020-06-25       1088       

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) و هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دۆخی ناوچەکە و یەکدەنگی کورد لە رۆژئاڤای کوردستان تاوتوێ دەکەن و هەسەدە سوپاسی پشتیوانیە بەردەوامەکانی یەکێتی بۆ شۆڕشی کورد و ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤا دەکات.

ئاوێنه‌: مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لە هەژماری تایەبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویكردەوە: گفتوگۆیەكی برایانەمان لەگەڵ لاهور تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، دۆخی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا و پرسی دیالۆگی كورد كردووە.

فەرماندەی هەسەدە سوپاسی هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگیش دەكات كە لەسەرەتاوە پشتیوانی دیالۆگی یەكڕیزی كورد و شۆڕشی رۆژئاوا بوون.

17ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەردوو ئەنجومەنی پارتەكانی یەكێتیی نیشتمانی كورد و ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد (ئەنەكەسە) لە رۆژئاوای كوردستان لەسەر روانگەیەكی سیاسی هاوبەش رێككەوتن، بەوەش یەكەم قۆناغی ئاشتەوایی و دروستكردنی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردیان بە چاودێری فەرماندەیی هەسەدە و نوێنەری تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئەنجام گەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×