2020-06-25   365     
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ نەخۆشی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد.
ئاوێنه: تهندروستی گهرمیان رایگهیاند ''دو نەخۆشەکە ئافرهت بوون و تەمەنیان سەروی ٦٠ ساڵە، پاش چارەسەر و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بەکاریگەریی سەختی نەخۆشیەکەیان گیانیان لە دەستدا''.
تەندروستی گەرمیان ھاوخەمی خێزانی ئەو دو کۆچکردوەیە، داواش لە ھاوڵاتیان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسیەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان بن.