2020-06-25   583     
زانکۆی گەرمیان بەشە ناوخۆییەکانی کوڕانی بۆ ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا دابینکرد کە باری تەندروستیان جێگیرە.
ئاوێنه: مامۆستا شاخەوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری کاروباری خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان ڕایگەیاند، دوا بەداوی ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە لایەن سەرۆکی زانکۆ بۆ ئەم ئەرکە ئێمە ڕاستەوخۆ دەستمانکرد بە ئامادەکاری تەواو بە ھاوکاری ئیدارەی گەرمیان و لەماوەی دوو ڕۆژ توانرا کۆمەڵێک کەموکورتی ھەبوو لە باڵەخانەی بەشەناوخۆییەکە کە پەیوەست بوو بە سیتەمی فێنکەرەوەی باڵەخانەکە چارەسەری بکرێت و بە تەواوی بیخەینە خزمەتی تەندروستی گەرمیان.
ئاماژهی بهوهشدا، بەیانی ئەمرۆ ٢٥ی ئایار بەشەناوخۆیی کورانی زانکۆی گەرمیان بە ئامادەکاری تەواو و بە سەرجەم پێداویستیەکانیەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان کرا.