وەزیری تەندروستی وادەی دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكەی ئاشكرا ده‌كات
  2020-06-25       729       

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت، لیستی مووچەی وەزارەتەكەمان رەوانەی گەنجینە كردووە و تەنها وردەكاری رێكارەكانی وەزارەتی دارایی ماوە ، تەواو بكرێت مووچە دابەش دەكرێت.

ئاوێنه‌: سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : " لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بریاردرا بەپێی تەمویلی وەزارەتەكان مووچە دابەش بكرێت ، مووچەی وەزارەتەكەی ئێمەش (49) ملیار دیناری پێویستە".

ئەوەیشی وت : " لیستی مووچە لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی ئامادەكراوە و رەوانەی گەنجینەش كراوە ، تەنها رێكاری وەزارەتی دارایی ماوە و هەر كات بریاری لەسەر بدرێت یەكەم مووچە بەسەر وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت".

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ و ئەگەری دابەشكردنی مووچە ، وەزیری تەندروستی رایگەیاند : " ئەگەر بەیانی بێت یان رۆژانی پشووش بێت ئێمە نوسراومان بۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكان كردووە ئاسانكاری بكرێت بۆ دابەشكردن و وەرگرتنی مووچە بەڵام رێكاری تەندروستی بێت و قەرەباڵغی دروست نەكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×