حکومەتی هەرێم داوای جێبەجێكردنی ماددەی 140 ده‌كات
  2020-06-25       463       
حکومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام داوای كردووە پەلە بكرێت لە ئاسایی کردنەوەی رەوشی کەرکوک و جێبەجێكردنی ماددەی 140.

رۆژی 16ی ئەم مانگە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی ڕاپورتێکی بە ناونیشانی”چاککردنی بارودۆخی ئەمنی لە کەرکوک” بڵاوکردەوە، لەم راپۆرتەدا باس لە ڕەوشی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان وپارێزگای کەرکوک دەکات لە دوای کۆتایی هاتنی شەری دژی تیرۆریستانی داعش. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ڕیفراندۆم و لێكەوتەكانی.

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی راپۆرتەکەوە رایگەیاند: حکومەتی هەرێم پێشوازی لە راپۆرتێ گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی کەرکوک، لە دوای هێرشەکانی داعش خەڵکی ئەم ناوچانە دووچاری نەهامەتییەکی زۆر و ئاوارەیی و سووتانی ماڵ و خانوو و شوێنە بازرگانییەکانیان بوونەوە و دەیان هەزاریان لە شارەکانی کوردستان ئاوارە و دەربەدەر بوون. دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش کێشەکانی ئەم ناوچانە و مەینەتییەکانی خەڵکەکەی وەک خۆیان مانەوە، بۆیە داوامان لە رێکخراوەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد کە پێویستە هەرچی زووە بەهانای خەڵکی ئەم ناوچانەوە بێن.

وتیشی: وەک حکومەتی هەرێم پشتگیری لە بۆچوونی گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بە بوونی هێزی گشت پێکهاتەکان لەو ناوچانە دەکەین، نەک پشتگوێ خستنی بەشێکیان وەک ئەوەی ئێستا هەیە، چونکە بەم دواییە کردەوە تیرۆریستییەکانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان زیادی کردووە و رۆژانە لەو ناوچانە قوربانی هەیە، بۆیە پێویستە هێزەکانی پێشمەرگە تەواجودیان هەبێت لە ناوچە جێناکۆکەکان تا ئەو کاتەی کە ماددەی 140 یەکلا دەکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×