له‌ هەولێر كۆگایەكی چەك وتەقەمەنی زێرەڤانی تەقییەوە
  2020-06-25       504       

ئاگرێكی گەورە لە نزیك بنكەی مەسقی هێزەكانی زێڕەڤانی لە هەولێر كەوتۆتەوە و دەوترێت دەنگی تەقینەوە لە ناوچەكەدا دەبیسترێت.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەكان كەمێك پێش ئێستا لەسنوری ناحیەی (بنسڵاوە)ی هەولێر، كۆگایەكی چەك وتەقەمەنی هێزەكانی زێرەڤانی تەقیوەتەوە.

بەپێی دوایین زانیارییش، كۆگای چەك و تەقەمەنی هێزەكانی زێڕەڤانی لە بنەسڵاوە گڕیگرتووە، بەهۆی ڕووداوەكەشەوە 3 كەس بریندارن، دانیشتوانی ناوچەكەش بۆ سەلامەتی خۆیان ماڵەكانیان بەجێشتووە تائێستاش، هیچ لایەنێك بە فەرمی قسەی لەسەر ڕووداوەكە نەكردووە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×