ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان: بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی حكومەت لەئەستۆی پارتی و یەكێتییە
  2020-06-25       541       

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەوەى بەرپرسیارێتى بەڕێوەبردنى حکومەتى هەرێمی كوردستانی دەکەوێتە ئەستۆ، یەکێتى و پارتین بەڵام  بزوتنەوەى گۆڕان بە قەبارەى بەشداریکردنەکەى بەرپرسیارەو لە هەوڵەکانیشى بۆ باشکردنى دۆخەکە بەردەوامەو پێداگرە لەو چاکسازییە گشتگیرەى کە بوەتە بنەما بۆ رێککەوتنەکانى.

ئاوێنە: دەرباز محەمەد، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای رەسمی حزبەكەی، وتی"ئەوەى بەرپرسیارێتى بەڕێوەبردنى حکومەتى دەکەوێتە ئەستۆ، یەکێتى و پارتین، بزوتنەوەى گۆڕان دو جار بەشدارى حکومەتى کردوەو بەقەبارەى بەشداریکردنەکەى بەرپرسیارە، ئێستاش بزوتنەوەى گۆڕان لە هەوڵەکانى بۆ باشکردنى دۆخەکە بەردەوامەو پێداگرە لەو چاکسازیە گشتگیرەى کە بوەتە بنەما بۆ رێککەوتنەکانى."

ئەو ئەندامەى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان جەختی كردەوە كە لەماوەى رابردوشدا لە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتى و پارتى بەردەوام جەختیان لەسەر دو خاڵ کردوەتەوە و پێیانوتون؛ یەکەم: ئەم نەهامەتیەى ئێستا هەیە ئێوە لێى بەرپرسیارن و ئەوە گۆڕان نییە کە لە رابردودا حوکمى کردبێت، دوەم: ئێستاش قورسایى گەورە لە پەرلەمان و حکومەت و دەسەڵات، لاى یەکێتى و پارتییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×