عێراق؛ لە 24 سەعاتی رابردودا بەرزترین ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-06-25       551       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 2437 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 107 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە ئەوەش بەرزترین ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدانی رۆژانەیە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە لە عێراق بڵاوبۆتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 هەزار و 370 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 2437 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.  

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 107 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 237 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 39 هەزار و 139 كەس و لەوانە یەك هەزارو 437 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 18 هەزارو 51 كەسیان چاكبونەتەوەو 19 هەزار و 651 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 234 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×