لە هەولێر 51 توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەوە
  2020-06-25       449       

تەندروستی هەولێر رایگەیاند: دوای وەرگرتنی چارەسەر، 51 توشبوی دیكەی كۆرۆنا بەتەواوی چاكبونەوە.

ئاوێنە: د.دلۆڤان محەمەدفاتیح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: 51 توشبوی دیكەی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوەو باری تەندروستییان تەواو جێگیربۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو توشبوانە کرایەوە کە نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەپێی قسەی د.دلۆڤان، بەوەش کۆی گشتی چاكبوەوەکان لەهەولێر گەیشتە (٦۲۲) کەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×