گۆڕان: بۆ تاوتوێكردنی دۆخەكە سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەین
  2020-06-25       656       

ئەندامێکى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستاو دوایین گۆڕانکارییەکان.

ئاوێنە: دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ لە هەفتەی داهاتوەوە سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن بۆ تاوتوێکردنی بۆچونی لایەنەکان و گۆڕانکارییەکان ئێستا و دۆخی سیاسی.

وتیشی: دەمانەوێت پلانی ساڵی داهاتو ئامادە بکەین بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان.

سەبارەت بە دانوستانەکانیش لەگەڵ بەغدا، ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندن رونیکردەوە، حکومەتی عێراق و هەرێم سورن لەسەر ئەوەی بەرەو رێککەوتن بڕۆن و لەروی سیاسیشەوە کەشەکە لەبارە، بەڵام لە وردەکارییەکاندا کێشە هەیەو ئەگەر ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن، دەکرێت بگەنە رێککەوتن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×