فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق: هەڵوێستمان لەسەر بۆردومانەكەی كونەماسی دەبێت
  2020-06-25       850       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق سەبارەت بە بۆردومانەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی سەیرانگای كونەماسی لەناوچەی شارباژێری سەربە پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: چاوەڕێین زانیاریی تەواومان لەسەر هێرشەكە بگاتە دەست بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمانی لەبارەوە رابگەیەنین.

ئاوێنە: تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: چاوەڕێین زانیاری تەواومان لەسەر بۆردومانەكە بگاتە دەست سەبارەت بەوەی فڕۆكەكە لەكوێرە هاتوەو زیانەكانی بۆردومانەكە چی بون.

وتوشیەتی"ئیمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بەو سیفەتەی ئەوان بەرپرسن لە ئاسایشی ئەو ناوچەیە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی دەگەنە دەستمان هەڵوێستمان لەسەر روداوەكە دەبێت"

بەپێی قسەی قائیمقامی چوارتا، لەو بۆردومانەدا یەك كەس شەهید بوە كە "چەكدار" بوەو هەروەها شەش كەسی دیكەش برینداربون و بۆردومانەكەش بە قسەی ئەو لەلایەن فڕۆكەیەوە ئەنجام دراوە.

بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، ئەو فڕۆكەیەكی بۆردومانەكەی ئەنجامداوە، توركی بوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×