مالیكی رەخنە لە "دەستدرێژیكردنە سەر حەشدی شەعبی" دەگرێت
  2020-06-26       440       


نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، رەخنە لە هەڵكوتانە سەر بارەگای حزبی دەعوەی سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزی دژە تیرۆری عێراقی دەگرێت و دەڵێت: نابێت دەستدرێژی بكرێتە سەر حەشدی شەعبی.

ئاوێنە: شەوی رابردو هێزێكی دژە تیرۆری عێراق، هەڵیكوتایە سەر بارەگایەكی حزبوڵای عێراق سەربە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەغداو چەند كەسێكی لێ دەستگیركردن و لەبەرامبەردا هێزەكانی حزبوڵا لە ناو بەغدا بڵاوەیان پێكراو هەڕەشەیان لە ئەنجامدەرانی ئەو كردەوەیە كرد.

لەبارەی ئەو روداوەوە، نوری مالیكی، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا رایگەیاند"حەشدی شەعبی فەرماندەی سەركەوتن و ناونیشانی هیزی گەل و دەوڵەتەو دەبێت رێزی لێبگرین و شكۆی بپارێزین و نابێت دەستدرێژی بكرێتەسەرو بەكەم بگیرێت."

مالیكی وتوشیەتی"دەوڵەت دەوڵەتی ئێمەیە، هێزەكانی دژە تیرۆریش رۆڵەی ئێمەن كە شانازی بە هەوڵ و قارەمانێتییەكانیان دەكەین و نابێت بە كەم وەربگیرێن و هەر هێزێكی نیشتمانیش هی دەوڵەتە."

سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوای لە هەموان كردوە دان بەخۆیاندا بگرن و بەپەرۆش بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە نەفەسێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەو دور لە رق و كینەو دەستوەردانی دەرەكی.

هەروەها داواشی لە چەكداران و حكومەت كردوە ئاگاداری ئەوانە بن كە دەیانەوێت ناكۆكی دروست بكەن لەنێوان هاوخەمانی نیشتماندا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×