2020-06-26   370     
به‌پێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، له 24 كاتژمێری رابردودا 2 هەزارو 54 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون‌و 122 توشبوی دیکەیش گیانیانلەدەستداوە.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاندووه، له 24 كاتژمێری رابردودا پشكنینی پزیشكی بۆ 11 هه‌زارو 920 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه‌و توشبونی 2 هه‌زارو 54 كه‌سی دیكه به‌په‌تاكه پشتڕاستكرایه‌وه. هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا 122 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 808 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه تۆماركراوه.
تا ئێستا 41 هه‌زارو 193 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له‌و ژماره‌یه 1559 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 18 هه‌زارو 859 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وهو 20 هه‌زارو 775 كه‌سیش له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.