تورکیا وه‌ڵامی‌ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ده‌داته‌وه‌
  2020-06-26       1962       
حامی ئاکسۆی
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وه‌ڵامی‌ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ده‌داته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نیان نه‌كردۆته‌وه‌ ئامانج.

ئاوێنه‌: وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سەرۆكایەتی كۆمار داوای راگرتنی پێشێلكردنی سەروەری عێراق دەكات لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیاو بەزاندنی ئاسمانی عێراقەوە كە تێیدا چەند هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی.

له‌به‌رامبه‌ردا حامی ئاکسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "له‌راگەیه‌ندراوەكه‌ی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا چەند بانگەشەیەکی بێبنەما هەن لەبارەی گیانلەدەستدانی خەڵکی مه‌ده‌نی‌ بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا".
 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاندووه‌، "گرنگییەکی تایبەت بەگیانی خەڵکی مه‌ده‌نی‌ دەدەین‌و عێراقیش ئەوە دەزانێت."
 
لێدوانه‌كانی‌ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا له‌كاتێكدا كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆردومانی‌ هاوینه‌هه‌واری‌ كونه‌ماسیان كرد له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ش هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ ناوچه‌كه‌ برینداربون، دو منداڵ‌و دو ژن له‌نێو برینداره‌كاندا بون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×