مستەفا کازمی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه‌
  2020-06-27       1915       

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە نۆ پۆستی باڵای حکومەت بکات و کەسانی نوێش بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکان دەستنیشانکراون، کە دیارترینیان راسپاردنی  قاسم ئەعرەجی، بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و فالح فەیاز، بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دیاریکراون.

ئاوێنه‌: کەناڵی دیجلە لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە راسپاردنی خالید عوبێدی، بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، قاسم ئەعرەجی، بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و فالح فەیازیش بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

ئاماژە بەوەشکراوە، باسم عەلی ئەسیر، بۆ پۆستی بەڕێوەبەری بانکی رەشید، حەیدەر حەسەن شەمەری بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی و نایل عەبدولهادی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی دیارکراون.

کەناڵەکە باسی لەوەشکردوە، محەمەد عەبدول سادە و عادل سەلمان لە دەستەی راگەیاندن و ئەیاد مەحمود هادیش بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی خانەشینی راسپێردراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×