عێراق؛ دو هەزارو 69 کەسی دیکە توشی كۆرۆنا بون‌و 101 توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-06-27       473       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 69 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 101 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 79 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، نۆ هەزار و 630 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 69 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 101 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 79 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 43 هەزار و 262 كەس و لەوانە یەك هەزارو 660 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 19 هەزارو 938 كەسیان چاكبونەتەوەو 21 هەزار و 664 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 254 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×