یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەدان
  2020-06-28       513       
ئەمڕۆ یەك شەممە 28-6-2020، شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان كرد لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی و لە ئێستادا یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەدان.

ئاوێنه‌: شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لێكرد لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكە.

جێگەی باسە دوێنێ شەممە، شاندێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان لە شاری سلێمانی كردو تیایدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×