پەرلەمانتارێکی گۆڕان:‎ قەوارەی ھەرێم بەرھەمی خوێن و قوربانیدانی خەڵکە
  2020-06-28       762       
پەرلەمانتارێکی بزتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "‎قەوارەی ھەرێم بەرھەمی خوێن و قوربانیدانی خەڵکە، نە بە لێدوانی دووکەس ھەڵدەوەشێتەوە، نە ئەوەشە بکرێتە پەردەیەک دزی و جەردەیی لە ژێردا بکرێت''.

ئاوێنه‌: دابان محەمەد لە نوسینێکدا لە پەیجی فەرمی خۆی ڕاشیگەیاندوە، پێویستە هه‌ڵمه‌تی میللی‌ دژی ئه‌وانه‌ ئه‌نجام بدرێت، کە سه‌رانه‌ له‌ بازگه‌ی مه‌خمور و سه‌یرانبه‌ن وه‌رده‌گرن، به‌ ڕۆژی ڕوناك له‌ سیمێلكا و ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و په‌روێزخان كاری قاچاغچێتی ده‌كه‌ن.

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ده‌ره‌نجامی نادادپەروەری و 29  ساڵ گەندەڵی و دزی جەردەییە، خه‌ڵك موچه‌ و ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت، كه‌س جورئه‌ت ناكات باسی قه‌واره‌ی هه‌رێم یان هه‌ر پرسێك له‌و جۆره‌ بكات.

دابان محەمەد ئاشکراشیکردوە، بەهۆی ئەو کەسانەی قاچاغچێتی دەکەن سەدا 21 موچە بڕاوە کەچی هەر ئەوان لەشکرێک لە میدیا و سۆشیال میدیا بۆ چەواشەکردن و گەوجاندن و سەرلێشێواندن بە داهاتی دزراوی نەوت و ناوخۆ بەخێو دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×