وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیش بەپێی سیاسەتی بەغداد بەڕێوەبچێت
  2020-06-28       937       

وەزیری نەوتی عێراق، ، ، داوای کرد سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکە، بە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، پابەندی یەک سیاسەتی نەوتی بین، بەڵام بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم.

ئاوێنه‌:  ئەمڕۆ یەکشەممە  ئیحسان عەبدولجەبار،  وەزیری نەوتی عێراق، دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی خستە بەرباس و وتی، "دانوستانەکان لەگەڵ هەولێر بەردەوامە و جەختیشی لەسەر زەڕوورەتی پابەندبوون بە سنووردانان و بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس کراوەتەوە لەگەڵیان، بەشێوەیەک هەرێم لە 370 هەزار بەرمیل زیاتر بەرهەم نەهێنێت".

وەزیرە عێراقییەکە ناوەڕۆکی دانوستانەکانی ڕوونکردەوە و سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، "گفتوگۆکان بە ئامانجی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەند و هەرێمن، بە شێوەیەک هەموو کێلگە نەوتییەکان بچنە ژێر یەک سیاسەتی نەوتییەوە، هەروەها سامانەکانیش لە چوارچێوەی سیاسەتی فیدڕاڵیدا بەڕێوەببرێن، ئەویش بە ڕەچاوکردنی ئەو مافانەی هەرێم، کە لە دەستووری عێراقیدا دانیان پێدانراوە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×