وەزارەتی دارایی ڕەتیكردەوە هیچ خشتەیەكیان بۆ دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەتەكان بڵاوكردبێتەوە
  2020-06-28       801       

دەركەوت ئەو خشتەی مووچەیەی كە بە ناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە ساختەیە.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە هیچ خشتەیەكیان بۆ دابەشكردنی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بڵاوكردبێتەوە.

سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە كە خشتەكە ساختەیە و ئەوان تەنیا كاتی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی پێشمەرگەیان بڵاوكردووەتەوە.

ئەمڕۆ خشتەیەك بە ناوی وەزارەتی داراییەوە بڵاوكرایەوە كە كاتی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی تێدا خرابووەڕوو، بەڵام وەزارەتەكە ڕەتیكردەوە ئەو خشتەیە فەرمی بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×