2020-06-28   434     
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ''جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بێ هیچ كێشه و گرفتێك به‌رده‌وامه، هاورده‌كردنی كاڵا‌و شتومه‌ك و خۆراك له ته‌واوی وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه''.
ئاوێنه - زریان محه‌مه‌د: سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''بازرگانان هه‌موو جۆره كاڵا و شتومه‌ك و خۆراكێك كه پێدوایستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه، هاورده‌ی ده‌كه‌ن، له ئێستادا هه‌موو كۆگا و گه‌نجینه‌كانی له ناوشاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستاندا كاڵا و پێداویستی پزیشكی و پاككه‌ره‌وه و خۆراك و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانیان تێدایه، هیچ كێشه‌و گرفتێك بونی نیه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستادا له ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یڕه‌وده‌كرێت و كاڵا و شتومهكان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هاورده ده‌كرێن''.
ده‌رباره‌ی ره‌وشی بازاڕ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''له ئێستا ره‌وشی بازاڕ سستبونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و كڕین فرۆشتن زۆر كه‌می كردوه، ته‌نها خواست له‌سه‌ر پێداویستییه خواركییهكان هه‌یه كه هاوڵاتیان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ''هۆكاری سستبونی بازاڕ و كه‌مبونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی بۆ نه‌بونی موچه ده‌گه‌رێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان موچه‌خۆرن، كه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ فرۆشیاران و بازرگانان و خاوهنكاران دروستكردوه و بۆته هۆكاری مانه‌وه‌ی كاڵا‌و خۆراك و شتومه‌كه‌كان له بازاره‌كاندا، به‌هۆی نه‌بونی پاره به هاوڵاتیان و كه‌مبونه‌وه‌ی خواست''.