بەتەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران چەند كۆڵبەرێك بوونە قوربانی
  2020-06-28       428       

سێ کۆڵبەری خەڵکی ناوچەیەكی سەر بە ورمێ لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-6-2020، هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە سنووری ورمێ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر کوژراون و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە :ئەو سێ کۆڵبەرە خەڵکی شارۆچکەی "سیلوانا"ی سەر بە ورمێ بوون و تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا بووە.

رونیشكراوەتەوە: لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی "سالم سولەیمان نەژاد" گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "داوود مەجیدیان" کوڕی محەمەد سەلیم بە سەختی بریندار بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×