2020-06-28   389     
له‌هه‌ڵه‌بجه هۆشداریده‌درێت له‌نه‌مانی كیتی پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "دەکرێت هەر رۆژێک نەک هەر کیت، بەڵکو هەر ئامێرێکی پشکنین وەک ئەوەی لە هەڵەبجە یان لە سلێمانیش کەمبووەتەوە نەمێنێت".
د. محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە دا، "دەکرێت هەر رۆژێک نەک هەر کیت، بەڵکو هەر ئامێرێکی پشکنین وەک ئەوەی لە هەڵەبجە یان لە سلێمانیش کەمبووەتەوە نەمێنێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ژمارەی پشکنینەکان زۆر زیادی کردووە و ژمارەی ئەو کەسانەی دێنە نەخۆشخانە زۆر زیادیکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی ئێمە گومانیان لێدەکەین و پشکنینیان بۆ دەکەیەن زیادی کردووە و ئەمە لە ئێستادا جارێک روویداوە. بێگومان گریمانەی دووبارە روودانی هەیە".
له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه مه‌ترسی نەبوونی کیتی ئێکستراکشن دروستبووه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كیتی نوێ نەگاتە دەستمان، ئێمە لە کارکردن دەوەستین و تا ئەو کاتەی بەدەستمان دەگات و بەردەوام دەبین.
د. محه‌مه‌د ده‌ڵێت "ئێمە وەکوو وەزارەت هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کیت بۆ هەموو شوێنێک دابین بکرێت".
تا ئێستا: لە سلێمانی 159 کەس و لە هەڵەبجەش پێنج کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.