ڕێژەى مردن بە کۆرۆنا لە پارێزگای سنە زیادی کردووە
  2020-06-28       658       

ئاژانسی هەواڵی میهر ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان (سنە) گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت، ڕێژەى مردن بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە زیادی کردووە.   

ئاوێنه‌: فەرزین ڕەزاعی، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی میهری وتووە، ئاماری مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە پارێزگاکە لە سەرەتاوە تا ئێستا 292 حاڵەتە، لە 24 کاتژمێری ڕابردووشدا هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە.  

ڕاشیگەیاند، لەو ژمارەیە 60 کەس لە سەقز، 95 کەس لە سنە، 23 کەس لە قوروە، 26 کەس لە بانە، 16 کەس لە بانە، 23 کەس لە بیجاڕ، 27 کەس لە کامیاران، 26 کەس لە دیواندەرە و 6 کەس لە دێولان گیانیان لەدەست داوە.  

 ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێستا 555 نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون، 79  تووشبوو لە بەشی تایبەت (ئای سی یوو) خەوێندراون.  

 لەبارەى نەخشەی دابەشبوونی توشبووان، فەرزین زەڕاعی وتی، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە 198 کەس، بێعسەت 50 کەس، کەوسەری سنە 118 کەس، نەخۆشخانەی سەقز 51 کەس، نەخۆشخانەکانی مەریوان 47 کەس، نەخۆشخانەی قوروە 28 کەس، بیجاڕ 14 کەس، سینای کامیاران 10 کەس، دیواندەرە 15 کەس، دێولان 6 کەس و بانەش 16 کەس خەوێندراون.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×