فرسەت سۆفی: هەولێر لە لێواری كارەساتدایە
  2020-06-28       759       

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەپێی قسەی تیمە تەندروستییەكان هەولێر لە لێواری كارەساتدایە بۆیە ئەمشەو بەنیازن چەند بڕیارێكی نوێ دەربكەن بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا.

ئاوێنە: فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنای کرد و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمە تەندروستییەکان هۆشداری دەدەن، کە هەولێر لە لێواری کارەساتدایە.

وتیشی: لەبەرئەوە ئەمشەو چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکەین بۆ ئەوەی رێکاری توندتر بگرینەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگاکە کۆبوەتەوە و وتیشی"ئەوەی ئەمڕۆ لەم کۆبونەوەیە لە لایەنی تەندروستیی گوێمان لێبو ئاماژەی خراپن و رەنگە دۆخی تەندروستیی شارەکە بەرەو خراپتر بڕوات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×