سلێمانی..ئەمڕۆ دو توشبوی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە
  2020-06-28       593       

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە، تا ئێستا دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: عەبدوڵا ئەحمەد، كە هاوكات سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند"سوپاس بۆ خوای باڵادەست ئەمڕۆ رێژەی مردوان بە کۆرۆنا لە چاو دو هەفتەی رابردو زۆر کەمتر بون."

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكردوە"ئەمڕۆ دو کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە."

راشیگەیاندوە"هاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویستی کەمبونەوەی ئامارەکانی گیانلەدەستدان تەنیا بە پابەندی ئێوە دەبێت بە رێنماییە خۆپارێزییەکانەوە. ئەمڕۆ خۆت بپارێزە ئامارەکانی توشبون و مردن بە کۆرۆنا کەم بکەرەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×