لە هەولێر 27 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە
  2020-06-28       584       

تەندروستی هەولێر رایگەیاند: 27 توشبوی دیكەی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر بەتەواوی چاكبونەوە.

ئاوێنە: د. دلۆڤان محەمەدفاتیح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: 27 توشبوی دیكەی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوەو باری تەندروستییان تەواو جێگیربۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو توشبوانە کرایەوە کە نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەوەش  کۆی گشتی چاكبوەوەکان لە هەولێر گەیشتە (۷۱٦) کەس.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×