هەرێم؛ 139 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 6 توشبوش گیانیانلەدەستدا
  2020-06-28       513       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 139 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و شەش توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو 41 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 421 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 139 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون بەمشێوەیە: 40 هەولێر، 31 سلێمانی، 55 گەرمیان، 4 دهۆك، 9 هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەو ماوەیەدا، 41 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 27 هەولێر، 6 گەرمیان، 8 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 6 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 2 هەولێر، 2 سلێمانی، 1 راپەڕین، 1 هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە پێنج هەزارو 672 توشبو 1237 هەولێر، 4097 سلێمانی، 172 دهۆك، 166 هەڵەبجە) و هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە یەك هەزارو 675 كەس 716 هەولێر، 774 سلێمانی، ١٣٣ دهۆك، 52 هەڵەبجە.)

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا سێ هەزارو 811 توشبو لە نەخۆشخانەكانن 496 هەولێر، 3165 سلێمانی، 39 دهۆك، ١١١ هەڵەبجە)

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 186 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە (25 هەولێر، 158 سلێمانی، 3 هەڵەبجە.)

دەقی راگەیەندراوەكە..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×