یوسف محەمەد: نزیكەی حەوت ملیار دۆلاری پارتی و یەكێتی لە بانكەكانی سویسرایە
  2020-06-28       1008       

یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نزیكەی حەوت ملیار دۆلاری سەركردەكانی پارتی و یەكێتی لە بانكەكانی سویسرایەو دەشڵێت: بەبێ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی براون بۆ دەرەوە، چاكسازی سەرابە.

ئاوێنە: یوسف محەمەد، ئەمشەو یەكشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسوك رایگەیاند"بەبۆنەی سەفەری ڕانەگەیەنراوی برادەران بۆ جنێڤ و باسکردنی ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات؛ لە ئەیلولی ٢٠١٦ لە سەردانێکی ڕەسمیمان بۆ سویسرا، باڵیۆزی عێراق لە سویسرا بەشێوەیەکی ناڕەسمی پێی وتین، پارەی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە بانکەکانی سویسرا نزیکەی ٧ملیار دۆلارە!"

وتوشیەتی"لەو کاتەوەو بەبەردەوامی گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە بەغداش لە ئەولەوییەتی کارمان بوە."

یوسف محەمەد جەختی كردۆتەوە"بێ گەڕاندنەوەی پارە براوەکانی دەرەوە، چاکسازی سەرابە."

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتوشیەتی"لەبری بڕینی موچەی خەڵک دەست بە گیرفان و حسابە بانکی و سەرمایەی کۆمپانیاکانی خۆتاندا بکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×