حكومەت: رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆو پشوە راگەیەندراوەكان دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت
  2020-06-28       449       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ و پشوی راگەیەندراوی فەرمانگەكاندا، دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و ستافی وەزیران و ئەو فەرمانبەرانەی زۆر پێویستن دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە ماوه‌ی‌ رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پشوی راگه‌یاندراوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستافی وه‌زیران و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ زۆر پێویستن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ش به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بێت."

وتوشیەتی"له‌ هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکان ئاسانكاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فه‌راهه‌م دەکرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×