بڕیارە لەمڕۆوە دەوامی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاسایی بكرێتەوە.
ئاوێنه: ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بازرگانان و پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار كردەوە كە لەمڕۆوە، ده‌وامی ئاسایی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ڕوونیشیكردەوە كە ڕۆژانه له كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانیه‌وه ده‌وام ده‌كرێته‌وه، سه‌رجه‌م بازرگانان و خاوه‌نكاران و پیشه‌سازان ده‌توانن سه‌ردانی ژووری بازرگانی سلێمانی بكه‌ن به مه‌به‌ستی ڕایكردنی كاره‌كانیان.
ڕاشیگەیاند ئامانج له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی دروست نه‌بوونی كێشه‌و گرفته بۆ بازرگانان و پیشه‌سازان.