2020-06-29   609     
لە كەركوك، هاووڵاتییەك لەلایەن كوڕە تەمەن 16 ساڵەكەیەوە درایە بەر دەسترێژی گوللە و كوژرا، بە وتەی پۆلیسیش باوكەكە لەكاتی خەودا كوژراوە.
ئاوێنە: سامان رەمەزان بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بەمیدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: شەوی رابردوو لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك، باوكێك بە ناوی (ف، ح) لە كاتی خەودا لەلایەن كوڕە تەمەن 16 ساڵەكەیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجی گیانی لەدەستدا.
وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و ئەو وتانەی لەخێزانەكەی وەرگیراوە، هیچ كێشەیەكیان نەبووە، جگە لەوەی كەشەوی رابردوو باوكی لەكوڕەكەی داوە و تەنانەت كاتێكیش خەوتوون بەتەنیشت خۆیەوە خەواندوێتی.
ئەفسەرەكەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو: كە بكوژەكە تا ئێستا دەستگیر نەكراوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.