عێراق؛ ژمارەی ئەو توشوانەی ئەمڕۆ چاكبونەتەوە لە ژمارەی توشبوانی نوێ بە كۆرۆنا زیاترە
  2020-06-29       425       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 749 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و یەك هەزارو 852 توشبوش چاكبونەتەوەو هاوكات 83 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 11 هەزار و 172 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 749 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 83 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو یەك هەزارو 852 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 47 هەزار و 151 كەس و لەوانە یەك هەزارو 839 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 22 هەزارو 974 كەسیان چاكبونەتەوەو 22 هەزار و 338 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 336 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×