ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دو رێنمایی دارایی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئیمزاكرد.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئەمڕۆ دوشەممە رێنمایی دارایی ژمارە ١٢ و ١٣ تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیمزاكرا.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ بە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابوری هەردو رێنماییە داراییەكەی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كردون و تێیاندا ورده‌كاری تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی و خانه‌نشینی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی رونكردوه‌ته‌وه.
لە رێنمایی دارایی ژماره (12) ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره (4)ـی ساڵی (2020) له بواری "حزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی" رونكردوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كه، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پێداچونه‌وه بە پله و ناونیشانی وه‌زیفی سەرجەم موچەخۆراندا بكەن.
هه‌روه‌ها هاتوه، هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بكرێت پێویسته له چوارچێوه‌ی وه‌زیفی گشتیدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و خزمه‌تی فیعلی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژمار كراون و هیچ خزمه‌تێك هه‌ژمار ناكرێت ئه‌گه‌ر به پێی یاسا نه‌بوبێت.
له خاڵێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر لیژنه لاوه‌كییه‌كانی گشت دامه‌زراوه حكومییه‌كان پێویسته كاری پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن له روی پله و ناونیشانی وه‌زیفی و موچه‌كان و پێشنیازه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ په‌سندكردن.
هه‌روه‌ها رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌مو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت په‌سندی ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌رباره‌ی پله به‌رزكردنه‌وه و مه‌رته‌به و خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رایه‌تی به‌ده‌ر له یاسا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
له خاڵێكی دیكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشان له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر یه‌كده‌خرێت و ده‌بێت به حوكمی یاسای خزمه‌ت و میلاكی ژماره (25)ی ساڵی (1960) بێت.
هه‌روه‌ها هاتوه: هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و ناونیشانێك كه درابێته فه‌رمانبه‌ر كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاسای خزمه‌ت و میلاكی ساڵی (1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له خاڵی سێیه‌می رێنماییه‌كه‌دا هاتوه: گشت پله و مه‌رته‌به‌ی وه‌زیفی كه درابێت به موچه‌خۆر به‌ده‌ر له یاسا كارپێكراوه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه چ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربونی پێی درابێت یان له دوای رۆژه‌كانی دواتر له دامه‌زراندنیان.
رێنمایی ژماره 13ی وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ته به پرسی خانه‌نشینی و تێیدا هاتوه: هه‌موو ئه‌و پله و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ی هه‌ن خانه‌نشین بونیان یه‌كده‌خرێت به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی خانه‌نشین بونی فه‌رمانبه‌ران له پله گشتییه‌كانی وه‌زیفه له‌سه‌ر میلاكی شارستانی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.