پۆلیسی راپه‌ڕین ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیر ده‌كات
  2020-06-30       225       
له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 سه‌عاتدا یه‌كێك له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی راپه‌ڕین ده‌ستگیركرا.

پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یاندوه‌، به‌رواری ٢٩/ ٦/ ٢٠٢٠ ته‌رمی هاووڵاتی (س،ع) ته‌مه‌ن 30 ساڵان له‌ ڕه‌گه‌زی نێر دانیشتوی ڕانیه‌ گه‌یه‌نرایه‌ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌بوو. هاوكات دوو برینداری تر له‌گه‌ڵ ته‌رمی ناوبراو گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ناوه‌كانی (ع،ع،) ته‌مه‌ن 38 ساڵان دانیشتوی ڕانیه‌ كه‌ده‌كاته‌ برای كوژراوه‌كه‌ و برینداری دووه‌م به‌ناوی (م،م) ته‌مه‌ن 17 ساڵان دانیشتوی ڕانیه‌ كه‌ هه‌ردوكیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كراوه‌ و برینه‌كه‌یان جێگیره‌.

كوشتن و برینداركردنی ناوبراوان له‌ ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ناو دوكانێكی مۆبیلیاتدا بووه‌. به‌ وته‌ی بریندار (ع،ع) له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی نێوان خۆیان له‌ناو دوكانه‌كه‌یدا ته‌قه‌یان لێكراوه‌و بووه‌ته‌ هۆی كوشتن و برینداربوونی ناوبراون.

دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمی ناوبراو، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌. مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ركردووه‌ به‌پێی ماده‌ی 405 له‌ یاسای سزادانی عیراقی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×