مەسرور بارزانی: لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن
  2020-06-30       250       

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانکار لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ  چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×