کەرکوک.. لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٠ كەسی دیكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
  2020-06-30       352       
فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بڵاوی كردەوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠ كەسی دیكەی لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی كەركووكەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە دراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٠ كەسی دیكە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، ٣١ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاكبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، هەزار و ١٧٠ كەس لەو ژمارەیەش ٥٣ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٣ كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، رەوشی ٧٢٤ یان ناجێگرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیی دان.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×