گـــه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵان له‌‌ زێی گه‌وره‌ خنكا
  2020-06-30       223       

گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی  وسو مه‌لیان له‌ سنوری شاردێێ داره‌شه‌كران له‌ روباری زێی گه‌وره‌ خنكا، كه‌ ته‌مه‌نی   ٢٥ ساڵه‌ و پیشه‌ی كاسبكاره‌ .

‎ئاوێنه‌: نه‌قیب ئامانج شێخانی، ئه‌فسه‌ر له‌ به‌رگری شارستانی خه‌بات راگه‌یاند: هاوڵاتیه‌كه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی ڕێگاوبان، له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر- دهۆك كار ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك وه‌رده‌گرێت ،ده‌چێته‌ سه‌ر رووباره‌كه‌ بۆ مه‌له‌كردن و به‌هۆی نه‌ شاره‌زاییه‌وه‌ ده‌خنكێت، ئێستا تیمه‌كانی ژێر ئاوی خه‌بات ،به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی خنكاوه‌كه‌ ،له‌ گه‌ڕان له‌ ژێر رووباره‌كه‌ به‌رده‌وامن.

گه‌نجه‌كه‌ ناوی‌ ناوی (كه‌ریم خان ئیبراهیم )  ته‌مه‌نی   ٢٥ ساڵه‌ و پیشه‌ی كاسبكاره.

 به‌پێی ئاماری تیمی ژێرئاوی خه‌بات، ئه‌مساڵ 14 كه‌س له‌رووباری زێی گه‌وره‌ خنكاون.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×