2020-06-30   989     
چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له قه‌زای بێجی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی حوزه‌یران، راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یانێكدا بڵاویكرده‌وه كه "بۆمبێك به ده‌وریه‌یه‌كی لیوای 51ی حه‌شدی شه‌عبی له خۆرئاوای قه‌زای بێجی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه چوار چه‌كداری لیواكه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یانه‌دا هاتووه " هه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه فه‌وجی شێخ شه‌علان زیانی به‌ركه‌وتووه‌و خوودی شێخ شه‌علان ئه‌لعوێد فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه برینداربووه‌و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه دوای رووداوه‌كه، هێزێكی سه‌ر به لیوای 51ی حه‌شد هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنینیان ده‌ستپێكردووه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه.