2020-06-30   1867     
فازڵ قه‌ره‌داغی
به‌بۆنه‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی 2020 ئه‌رشیفه‌كه‌م رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر)ی پارتیی تیایه كه هی شوباتی 2014 ـه‌و له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م نوسیبوی دواكه‌وتنی موچه كاتییه‌و چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت.
شەش ساڵی ڕه‌به‌ق دوای ئه‌وه نه‌ك ته‌نها دواكه‌وتن به‌ڵكو لێدزین‌و لێبڕینیشی تێكه‌وت. رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه لقی هه‌ولێری پارتی ده‌ریئه‌كات به‌پێی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می 26 هه‌زار دانه‌ی لێ به‌چاپ ئه‌درا‌و به‌خۆڕایی دابه‌ش ئه‌كرا، ئه‌مه‌ش هه‌موو رۆژێك. ئه‌م ژماره‌ی (1841)ـه واته له 2014 پێنج ساڵ بوو ده‌رئه‌چوو. دواییش به‌رده‌وام بوو سه‌رباری پاشكه‌وتی مووچه. هێشتا به‌رده‌وامیشه چونكه بیستم ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌كی دابه‌شكرا.
تێچووی رۆژنامه‌كه هه‌ر پاره‌ی چاپه‌كه نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو مووچه‌ی كارمه‌ندان‌و نه‌سریه‌و تێچووی تره‌و پاره‌ی موكافه‌ئه‌ی نووسه‌رانه (كه‌سێك پێی وتبووم بۆ بابه‌تێك سه‌د‌و په‌نجا هه‌زار دینار وه‌رگیراوه).
شتێكی باشی ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌یه ڕێنووسه كوردییه‌كه‌ی ته‌واوه‌و به‌دڵمه. شتێكی تریشی هه‌یه ئه‌ویش (فلۆرنس)م بیرئه‌خاته‌وه. فلۆرنس یه‌كێك له‌و دوو كه‌روێشكه‌ی له ساڵی 2010 هه‌مانبوون‌و كه دانه‌یه‌كیان زوو مرد.
هه‌ر جاره‌ی سه‌فته‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ولێرم به هه‌زار دینار ئه‌كڕی‌و له‌ناو سه‌به‌ته‌ی فلۆرنس دانه‌یه‌كم دائه‌خست بۆ شه‌وان كه له سه‌به‌ته‌كه ئه‌مایه‌وه. فلۆرنس پیسایی‌و میزی ئه‌كرد‌و رۆژنامه‌كه جوان هه‌ڵیئه‌مژی‌و دوایی هه‌موویم لوول ئه‌كرد‌و رێك بۆ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ. به‌م شێوه‌یه رۆژنامه‌كه بۆ خۆم‌و فلۆرنس به‌سوود بوو. دواییش پێویستم پێی نه‌ما چونكه له حه‌وشه قه‌فه‌زێكم بۆ فلۆرنس دانا شوێنی شه‌وانی بێت، عه‌سرانیش له‌ژێر چاودێریی خۆم به‌ناو باخه‌كه ئه‌گه‌ڕا هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی تاقمێك پشیله‌ی سه‌رسه‌ریی گه‌ڕه‌ك زه‌فه‌ریان پێ برد‌و فڕاندیان.
پشیله سه‌رسه‌رییه‌كان فلۆرنسیان بۆ ژمی نیوه‌ڕۆ برد. ئه‌وان نه‌یانبرد تا ڤێللا‌و باخ‌و ته‌لاری پێ دروست بكه‌ن، نه‌یانبرد تا له بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و سویسرا‌و توركیا دایبنێن. پشیله سه‌رسه‌رییه‌كان رۆژێك له رۆژان نه‌یانوت ئێمه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پشیله‌كانی كوردستانین. پشیله‌كانی وتیان كه‌روێشكێك له‌وێ هه‌یه با بیدزین. دزییان‌و خواردیان‌و نه‌یانوت ئێمه خه‌باتی پشیلایه‌تی ئه‌كه‌ین.