د. رێبوار کریم: دو ساڵە لەبەغدا دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی موچەی شەهیدو زیندانی سیاسی بخەنەسەر بەغدا
  2020-06-30       1544       
د. رێبوار کریم محمود
واز لەدوڕویی بهێنن

_ تەماشاکەن خەڵکینە، ئێمە داوامانکردوە موچەی موچەخۆران بخرێتەسەر بەغدا، لەبەرامبەردا تۆمەتبارمان دەکەن بەخیانەت‌و خۆفرۆشی.

_ بەڵام خۆیان دو ساڵە لەبەغدا دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی موچەی شەهیدو زیندانی سیاسی بخەنەسەر بەغدا. (بەندە بەتەواوی پاڵپشتیان بوم).

_ سەیرکەن، ئەگەر موچەی ئەو شەهیدو زیندانیە سیاسییانەی کە لەپێناو خاکی کوردستان‌و دژی دیکتاتۆریەتی عیراق جەنگاون، بخرێتەسەر بەغدا کوردایەتیە، بەڵام موچەی فەرمانبەرێکی ئاسایی بڕواتەسەر بەغدا خیانەتە!!

_ موچەی سەرکردەکان لەبەغدا بێت، کوردایەتی دەرەجە یەکە! بەڵام بنکردەکان دەبێ هەر باسی نەکەن، چونکە قەوارەکە فت دەبێ!

_ ئاه لەدوڕوییتان! ئاه لەچاوقایمیتان!

هیچ شتێک ساردتان نەکاتەوە، دڵنیابن هەر دەبێ موچەکانتان بخرێتەسەر بەغدا، هەموتان (فەرمانبەر، مەدەنی، سەربازی، شەهیدو زیندانی سیاسی، چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشین).

تکایە گوێ لەپێشنیاری ئەوانە مەگرن کە هەرچی بەڵاو نەهامەتیە بەسەر خەڵکدا هێنایان و ئێستاش ئاگایان لێ نیە چی باسەو لەماڵەوە، نەک لە مەیدانی ئیش، بەمۆبایلێکەوە خەریکی ریزکردنی قسەی سواوو عاتیفی بێچارەسەرن! بەڕاستی ئەمانە هەمو شێوازەکانی مونافقییان تێپەڕاندوە.

د. رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×