2020-07-01   404     
لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته زانكۆ و كۆلێژه ئه‌هلیه‌كان كرێی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ به‌رێژه‌ی ٣٠% كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: ریاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی مادده‌ی ٢٥ی یاسای ٢٠١٦، زانكۆ و كۆلێژه ئه‌هلیه‌كان له‌روی ئیداری و داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نین.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عێراق تێیكه‌وتوه، به‌شێكی زۆر له خوێندكاران توانای ئه‌وه‌یان نیه كه پاره‌ی كرێی ساڵانه‌ی خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن، بۆیه پێویست به‌رێژه‌یه‌ك هاوكاری خوێندكاران بكرێت.
ریاز مه‌سعودی باسی لەوەشکرد، پێشنیازیان كردوه به‌رێژه‌ی ٣٠% كرێی ساڵانه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بۆ خوێنداران كه‌مبكرێته‌وه.