پارێزگاری سلێمانی: هیچ پلانێکمان بۆ راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی نییە
  2020-07-01       298       

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هیچ پلانێکیان بۆ راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی نییە.

ئاوێنه‌: ئەمرۆ چوارشەممە 1-7-2020، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: لە ئێستادا هیچ پلانێکیان بۆ راگەیاندنەوەی بریاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگای سلێمانی نییە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر ئەنجامی باشیان هەبووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، ووتیشی: "بارودۆخەکە بەراورد بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا  ترسناک نییە".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌ پێی بریاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی روبەروبوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، راگرتنی دەوامی فەرمی دامودەزگا حکومیەکان جگە لە فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان تاوەکو 4ی تەمموز به‌رده‌وام ده‌بێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×