2020-07-01   777     
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییان پڕ كرده‌وه كه ماوه‌ی مانگێك دانراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی.
ئاوێنه: دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای چاكسازی، ماوه‌ی مانگێك دانراوه بۆ په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌و خوله‌كانی رابردوو تا ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ببن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2020، هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، شیرین ئه‌مین و دكتۆره شایان عه‌سكه‌ری، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان و سیروان بابان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، فۆڕمی وه‌رگرتنی خانه‌نشینیان پڕكرده‌وه.
هاوكات هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر فۆڕه‌كه‌یان پڕكرده‌وه و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییان ره‌تكرده‌وه.