سه‌رۆکكۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگەیاند كه ئەگەر ئه‌مریكا بیه‌وێت گورزی سیاسیی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی بوه‌شێنێت، ئه‌وا هه‌نگاوی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
حه‌سه‌ن روحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، رۆحانی لێدوانی سه‌باره‌ت به پێشهاتە‌كان دا.
سه‌رۆکكۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی هۆشداری دا به ئه‌مریكا له نه‌گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی نوێ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و رایگه‌یاند ”ئه‌مریكا تا ئێستا گورزی ئابووریی داوه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێمه‌یش هه‌ندێک له به‌ڵێنه‌كانمان هه‌ڵپه‌سارد و ئاراممان گرت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت گورزی سیاسیی بوه‌شێنێت له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ئێران به‌رامبه‌ر ئه‌وه ئارام ناگرێت و هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌روه دژ به‌وه ده‌نێت”.
سه‌رۆکكۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی ئێران شكستێكی سیاسیی بوو بۆ ئه‌مریكا و رایگه‌یاند ”ره‌نگه ئه‌مریكییه‌كان وا بیربكه‌نه‌وه له رووی ئابوورییه‌وه قازانجیان كردووه و ئێرانیان خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی یاسایی، سیاسیی و ئه‌خلاقییه‌وه ده‌یانجار شكستیانهێناوه. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێش شكستێكی نوێ بوو بۆ ئه‌مریكا”.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه جگه له ئه‌مریكا ١٤ وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیان له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه و رایگه‌یاند ”لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێستا ٤+١ ه، هه‌ر كاتێک ئه‌وانه پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه ئێمه‌ش به‌بێ دواكه‌وتن ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌ڵێنه‌كانمان. ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه سبه‌ی پابه‌ندبن به به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه ئێمه‌ش ئاماده‌ین خێرا سبه‌ی پابه‌ندبین”.
حه‌سه‌ن روحانی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه پلانیان وابووه لووتكه‌ی سێقۆڵی له‌باره‌ی سووریا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له تاران یان شارێكی دیكه‌ی ئێران میوانداری بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
وتیشی، ”دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رێككه‌وتنی باشمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدا. یه‌كێكیش له‌وانه رێككه‌وتنی نێوان ئێران، رووسیا و توركیا بوو له‌باره‌ی سووریا”.